تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبۆ كارا كردنی جووله‌ی بازرگانی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌ ژوور سازكرا

بۆ كارا كردنی جووله‌ی بازرگانی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌ ژوور سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 16 تشرینی دووەم 2021 08:44

به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفتى بازرگانانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌هێزكردنى جموجۆڵى بازرگانى له‌ ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى ئه‌و سنووره‌، له‌ ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سازكرا.

رۆژى 11/11/2021 به‌ ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامى ناوەند، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵ، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى و بەڕێوەبەرى گەشەپێدانى پیشەسازى و جێگرى بەرێوەبەرى گشتیى گومرگ و بەرێوەبەرى کۆمەڵگەى سنوورى حاجى ئۆمەران و بەڕیوەبەرى خۆراك و دانەوێڵە، جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هەولێر و نوێنەرانى ژوورى بازرگانى شارەکانى ترى هەرێم و موسڵ و ژماره‌يه‌ك له‌ خاوه‌ن كۆمپانيا و بازرگانان كۆبوونه‌وه‌.

له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ تیشك خرايه‌ سه‌ر ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و دۆخی بازاڕ و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان و چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگاچارەى گونجاو بۆ كێشە ئابووری و بازرگانییەکان.

د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور وتى: " ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌رى كه‌رته‌كانى تايبه‌ت ئاماده‌ين گوێ له‌ كێشه‌ و داخوازييه‌كانتان بگرين، بيگه‌يه‌نن به‌ لايه‌نى په‌يوه‌نديدار به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنيان، وه‌ ئاماده‌ين بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيه‌گ".

ئومێد خۆشناو لەوبارەیەوه‌ ڕایگه‌یاند: "له‌ ماوه‌ى رابردووش كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه‌ سه‌رجه‌م داخوازييه‌كانى ئێوه‌مان گه‌ياندووه‌ بە ئەنجومەنى وەزیران و ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆش هاتووین بۆ ئەوەى هەموو ئەو کێشە و گرفت و بەربەست و کۆسپانەى هەن چارەسەربکەین و بەهەموو لایەک ڕەوشی ئابوورى و پیشەسازى و بازرگانى و وەبەرهێنان لەشارەکەمان ببوژێنینەوە و بەهێزى بکەین، ئامانجی ئێمە لە حکومەتى هەرێم و پارێزگاى هەولێر ئەوەیە پارێزگارى لە کار و کەسابەتى هاوڵاتییان و کارئاسانى و پشتیگریکردنى بازرگانان بکەین، لەوبارەیەشەوە وه‌كو پارێزگای هەولێر، هەموو هەولێکی خۆمان خشتۆته‌گه‌ڕ بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی لەشارەکەمان و ئاماده‌ین هەموو ئاسانکارییەکی یاسای و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکان و بازرگانان بکەین تاوەکو ڕۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و په‌ره‌پێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەهەولێرى پایتەخت".

پاشان له‌ لايه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ گرنگترين كێشه‌ و گرفت و داخوازييه‌كان خرانه‌ به‌رچاو.

ئه‌م بابه‌ته‌ 40 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 16 تشرینی دووەم 2021 09:23

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« December 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑