تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ ديدارێكى بازرگانى له‌ نێوان ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و ژوورى بازرگانى هه‌كارى سازكرا

ديدارێكى بازرگانى له‌ نێوان ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و ژوورى بازرگانى هه‌كارى سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 10 تشرینی دووەم 2021 10:24
رۆژى 10/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرانى سه‌رۆكى ژوور، فيدائه‌ددين محه‌ممه‌د ئه‌مين عه‌باس، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ شاندێكى ژوورى بازرگانى شارى هه‌كارى و بازرگانانى ئه‌و شاره‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تى سه‌رڤه‌ت تاش سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هه‌كارى.
له‌م ديداره‌دا رۆشنايى خرايه‌ سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان شارى هه‌كارى و هه‌رێمى كوردستان، چۆنيه‌تى ناساندنى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌له‌ شارى هه‌كارى به‌رهه‌م دێن.
هه‌ر له‌ ديداره‌كه‌دا باس له‌ گرنگى كردنه‌وه‌ى ده‌رگايه‌كى سنوورى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و شارى هه‌كارى كرا، كه‌ ده‌مێكه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
سه‌رۆكى ژوور وتى: هه‌رێمى كوردستان و شارى هه‌كارى له‌ رووى جوگرافى و كلتوورى يه‌وه‌ زۆر نزيكين، به‌ڵام له‌ رووى بازرگانيه‌وه‌ به‌راورد به‌ ناوچه‌كانى ترى توركيا لاوازه‌.
د. دارا رايگه‌ياند: ئاماده‌كارى بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگايه‌كى سنوورى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و شارى هه‌كارى و ئاڵوگۆڕى شانى بازرگانى له‌ نێوانمان هۆكارێكى گرنگن بۆ زياتركردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان.
سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته‌ روو به‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌رگايه‌ پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ده‌روازه‌ى سنوورى ئيبراهيم خه‌ليل كه‌م ده‌بێته‌وه‌ هه‌ميش ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان توركيا و هه‌رێمى كوردستان زياتر په‌ره‌ ده‌سێنێت، ئێمه‌ش پاڵپشت و هاوكارين.
سه‌رۆكى ژوور هيواشى خواست وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانياكانى شارى هه‌كارى هه‌وڵ بده‌ن كارگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێنن، وه‌به‌رهێنان بكه‌ن كه‌ ئاسانكارييه‌كى ته‌واو هه‌يه‌، با په‌ره‌پێدانى بازرگانييه‌كانمان ته‌نها هه‌نارده‌كردن و هاورده‌ نبێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 44 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« December 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑