تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ سەرۆکی ژوور پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

سەرۆکی ژوور پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 10 تشرینی دووەم 2021 08:09
رۆژى 8/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازی لە مەهدی سەفەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری کرد.
لە دیدارەکەدا مه‌جيد سه‌ديق سێودين و ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور، سه‌لار جه‌لال قادر، سه‌دره‌ددين كه‌مال، ماجد جه‌لا ل كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و نەسڕوڵلا ڕەشنوودی کونسوڵی ئێران لە هەولێر ئامادە بوون، گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان كۆمارى ئيسلامى ئێران و هه‌رێمى كوردستان.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران وتى: كۆمارى ئيسلامى ئێران هه‌موو ئاماده‌كارييه‌كى هه‌يه‌ وه‌ پشتگيرى ته‌واوى په‌ره‌پێدانى بازرگانى ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ گشت سێكته‌ره‌كان، ده‌توانين كۆمپانياكانمان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له‌ گشت پرۆژه‌كان.
مەهدی سەفەری رايگه‌ياند: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان په‌ره‌ به‌ ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران بده‌ين، خزمه‌تگوزارييه‌كان زياد بكه‌ين، ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌م مه‌رزه‌ زياتر بكه‌ين بكرێت به‌ 24 كاتژمێر، وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌ردوولاش له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ سنووريه‌ وه‌به‌رهێنانى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور پشتگيرى وته‌كانى ناوبراوى كرد رايگه‌ياند: ئێمه‌ له‌ ماوه‌ى داهاتوودا ديدارێكى بازرگانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سازده‌كه‌ين، هه‌وڵ ده‌ده‌ين ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه‌ بوونه‌ته‌ كێشه‌ بۆ بازرگانان له‌م ده‌روازه‌يه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ين، هه‌روه‌ها له‌ به‌رنامه‌مان دايه‌ ديدارێكى بازرگانيش له‌گه‌ڵ بازرگانانى هه‌موو عێراق سازبكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ده‌روازه‌يه‌ كاڵاكان بهێننه‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 55 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« December 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑