تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵديدارى بازرگانى (ئۆنلاين) نێوان بازرگانان و ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و بولگاريا

ديدارى بازرگانى (ئۆنلاين) نێوان بازرگانان و ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و بولگاريا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 16 تشرینی دووەم 2020 06:12
ديدارى بازرگانى (ئۆنلاين) نێوان بازرگانان و ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و بولگاريا رۆژى 28/10/2020 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بەشداری كرد لە كۆنفرانسی ئۆنلاینی ژووری بازرگانی بولگاریا و بازرگانانى هه‌رێم و بولگاريا بە بەشداری بالیۆزخانەی بولگاریا لە بغداد ساز كرا. سەرەتا ستیڤن سیمینۆن سەرۆكی ژووری بازرگانی بولگاریا ووتەیەكی پێشكەش كرد وباسی لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیيە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بولگاریای كردو داوای لە وەبەرهێنەران و كۆمپانیاكانی بولگاریا كرد كە كار بكەن لە هەرێمی كوردستان. پاشان سه‌رۆكى ژوور ووتارێكی پێشكەش كرد لە ووتارەكەی دا رایگەیاند كە دەتوانین لەگەڵ ووڵاتی بولگاریا پەیوەندیەكی باش دروست بكەین كە جوگرافیا و كەلتووری بولگاریا رێخۆشكەرە بۆ پتەوكردنی پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا كە پێشتریش ئەم پەیوەندیانە هەبوون ، لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان بازارێكی گەورەیە بۆ كۆمپانیا بولگاریایەكان بۆ فرۆشتنی كاڵاكانیان ، هەروەها د. دارا هیوای خواست كە لە داهاتوودا بتوانن یادداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێمی كوردستان و بولگاریا واژوو بكەن، گوتیشی كە ئێمە دەتوانین سوود لە شارەزایی كارگەو كشتوكاڵی و پیشەسازی بولگاریا وەرگرین و هیوادارین پێشانگایەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەرهەم و كەلوپەلی بولگاریا لە كوردستان بكرێتەوە بۆ ئەوە هەردوولا سود لە یەكتر ببین. لە بەشێكی تری ووتارەكەی دا سەرۆكی ژوور ئامادەيی خۆی دەربری بۆ هاوكاری كردنی پتەوكردنی پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان بولگاریا و عێراق بەهۆی ئەوەی كە جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراقە، لە كۆتایش دا سوپاسی ستیڤن سیمینۆن سەرۆكی ژووری بازرگانی بولگاریا وڤاسیل ڤاسلینڤ راوێژكاری بازرگانی و ئابووری لە بالیۆزخانەی بولگاریا لە عێراق و دیمیتری ئۆكرینۆڤ پاشكۆی بازرگانی پێشووی بولگاریا لە عێراق كرد كە بەردەوام هاوكار بوونە بۆ پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەردوو لا . دواتر موخليس سه‌لیم بەديدارى بازرگانى نێوان كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى بولگاريا به‌ شێوه‌ى (ئۆنلاين) سازده‌كرێ به‌ڕێوەبەری گشتی لە دەستەی وەبەرهێنان ووتارێكی پێشكەش كرد لە ووتارەكەی دا باسی لە یاسایی وەبەرهێنان كرد وباسی لە هەبوونی ئارامی كرد لە كوردستان. ئینجا ڤاسیل ڤاسلینڤ راوێژكاری بازرگانی و ئابووری لە بالیۆزخانەی بولگاریا لە عێراق ووتارێكی پێشكەش كرد لە ووتارەكەی دا رایگەیاند كە بولگاریا دەتوانێت ببێتە پردێك لە نێوان عێراق و ئەوروپا و بازاری هەرێمی كوردستان زۆر لەبارە بۆ كاركردنی كۆمپانیا بولگاریەكان بۆیە داوای لە وەبەرهێنەرانی بولگاریا كرد بێن لێرە وەبەرهێنان بكەن كە بەهۆی هەبوونی دەریا و چیا و ئەزموونێكی باش لە بواری گەشت و گوزار بولگاریا دەتوانێت وەبەرهێنانی گەورە لەم سێكتەرەدا بكا، هەروەها لە كۆتایی دا دەست خۆشی لە د. دارا كرد بۆ پێشنیاری واژوو كردنی پرۆتۆكۆڵی لێك تێگەیشتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بولگاریا.
ئه‌م بابه‌ته‌ 25 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« November 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑