ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

له‌ داهاتوويه‌كى نزيكدا، ديدارى بازرگانى نێوان كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى بولگاريا به‌ شێوه‌ى (ئۆنلاين) سازده‌كرێ

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ شەممە, 12 ئەیلول 2020 08:35

رۆژى 8/9/2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ ڤاسيل ڤاسيليڤ به‌ڕێوبه‌رى به‌شى بازرگانى و ئابوورى له‌ باڵيۆزخانه‌ى بولگاريا له‌ عێراق.

له‌ ديدارێكدا سه‌دره‌ددين كه‌مال و عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون باس له‌ په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى بولگاريا كرا.

ڤاسيليڤ وتى: له‌ مانگه‌كانى سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤايرۆسى (كۆڕۆنا) ئاستى بازرگانى نێوان بولگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان زۆر دابه‌زى به‌ڵام له‌ ئێستادا باشه‌، ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ين په‌ره‌ى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانمان بده‌ين له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

به‌ڕێوبه‌رى به‌شى بازرگانى و ئابوورى له‌ باڵيۆزخانه‌ى بولگاريا وتيشى: له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا به‌هۆى ئه‌م په‌تايه‌ ده‌توانين به‌ هاوكارى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر ديدارێكى ئۆنلاين رێكبخه‌ين له‌ نێوان كۆمپانياكانى هه‌ردوولا.

د. دارا سه‌رۆكى ژوور خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى ئاماده‌يى خۆى نيشاندا بۆ رێكخستنى ئه‌م ديداره‌ هيواى خواست بتوانن له‌م ديداره‌ زياتر تيشك بخه‌ينه‌ سه‌ر ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى كه‌ كوردستان له‌ ئێستادا پێويستى پێ يه‌تى له‌ سێكته‌ره‌كانى كشتوكاڵ، پيشه‌سازى و گه‌شت وگوزار.

ئه‌م بابه‌ته‌ 170 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2020 09:00