تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكۆريا ئاسانكارى بۆ بازرگانانى كوردستان ده‌كات

كۆريا ئاسانكارى بۆ بازرگانانى كوردستان ده‌كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 25 شوبات 2020 09:17

رۆژى 24/2/2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ به‌رپرسى به‌شى بازرگانى له‌ باڵيۆزخانه‌ى كۆرياى باشوور له‌ عێراق.

له‌ ديدارێكدا ئيبراهيم سۆفى و مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور ئاماده‌بوون، به‌رپرسى به‌شى بازرگانى رايگه‌ياند هه‌ر بازرگانێك يان خاوه‌ن كۆمپانيايه‌ك له‌ هه‌رێمى كوردستان بيه‌وێت له‌ هه‌ر بوارێكى بازرگانى له‌ هه‌ر سێكته‌رێك له‌گه‌ڵ وڵاتى كۆريا كاربكات ده‌توانى په‌يوه‌نديمان پێوه‌ بكات ئێمه‌ ئاسانكارى ته‌واوى بۆ ده‌كه‌ين.

وتى: له‌ ماوه‌ى داهاتوو ئێمه‌ ليستى پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كان بۆ ئێوه‌ ده‌نێرين بازرگانان ده‌توانن به‌شدارى بكه‌ين له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ر بازرگان و خاوه‌نكارێك له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت به‌شدارى بكات له‌ چالاكيه‌ بازرگانيه‌كانى ئاژانسى كۆرى بۆ په‌ره‌پێدانى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان (KOTRA).

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور وێڕاى سوپاس و ده‌ستخۆشى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن رايگه‌ياند ساڵانه‌ ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان سازده‌كرێت ئێوه‌ هاوكاربن بۆ به‌شدارى كۆمپانيا كۆرييه‌كان له‌م پێشانگايانه‌ هه‌وه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌روو وه‌كيلى زۆرێك له‌ به‌رهه‌مه‌ كۆرييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستانن هه‌وڵبدرێت گرنگى زياتريان پێ بدرێت و ئاسانكارى زياتر بۆ پێدانى وهكيل بۆ به‌رهه‌مه‌كانى تر بكرێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ 128 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 27 شوبات 2020 09:31

كۆممێنت بنووسه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« April 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑