تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵپتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی وڵاتی سودان

پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی وڵاتی سودان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 02 نیسان 2018 10:04
رۆژی 2/4/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی سالار جەلال قادر فاتەكە ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان كرد لە ئەحمەد عوچ الباشا وەكیلی كونسوڵی گشتی وڵاتی سودان لە هەولێر.
لە دیدارێكدا پەیوەندی ژوور لەگەڵ ژوورەكانی وڵاتانی عەرەبی و چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان ژوورەكانی وڵاتی سودان و هەرێمی كوردستان باسی لێوەكرا.
شاندی میوان وتی: ئێمە خوازیارین وەكو شاندێكی ژوور سەردانی وڵاتەكەمان بكەن و لە نزیكەوە ئاشنا بن بە ژوورە بازرگانیەكانمان و بتوانین پەیوەندی دروست بكەین.
وتیشی سودان هەلی وەبەرهێنانی زۆرە هیوا خوازین وەبەرهێنەرانی كورد بتوانن وەبەرهێنان بكەن لە وڵاتەكەماندا.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی بە دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی وڵاتی سودان دەربڕی، ئامادەیی خۆیی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو هاوكاری و پاڵپشتیەك، هیوای خواست ژووری بازرگانی سودانیش بتوانن شاندێكی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی بهێنێتە كوردستان و لە نزیكەوە ئاشنا بن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 26 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

كۆممێنت بنووسه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« April 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑